ھەریەکە iPhone, iPod Touch, iPad سیستەمی کارپێکەریان (ios) ە کە لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بەرھەم دەھێندرێ، بێگومان سیستەمی ios ڕێگە بە بەکارھێنانی کۆمەێک پرۆگرام و یاری نادات کە بەکاریان بھێنیت و کاریان لەسەر بکەیت کە ڕێگە پێنەدراو بن لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە، نمونە کاتێک بەرنامەیەک یاخود یاریەک دادەگرین لە ستۆریەکی تر دوای چەند رۆژێک ئەو بەرنامەیە یاخود یاریە دەوەستێت. یاخود کۆمەڵێک کرداری تر کە بەبێ سیدیا ھەرگیز ناتوانین ئەنجامیان بدەین.
سیدیا چیە؟
سیدیا ئەو کردارەیە کە ڕێگە بە بەکار ھێنەرانی ھەر یەکە لە iPhone, iPod Touch, iPad کە کۆمەێک کردار بکەن لەسەر ئامێرەکانیان کە بەبێ ئەنجام دانی سیدیا مەحاڵە ئەو کردارانە بکەن، یاخود ڕێگە بە بەکار ھێنەران دەدات کە ھەندێک پڕۆگرام بەکار بھێنن کە لە لایەن ئەپڵەوە ڕێگە پێنەدراون. ئەم کردارەش لە ڕێگەی ئەن ڵۆک کردنی سیستەمەکە دەکرێت، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانین دەستکا ری سیستەمی ios ی مۆبایلەکانمان بکەین کە ڕێگە بە بەکارھێنەرانی سیستەمەکە دەدات کۆمەڵێک بەرنامە یاخود زیادکراو یاخود ھەنگاو بکەن کە لە appstore دا نین و ناتوانین ئەنجامیان بدەین ئەویش لە ڕێگەی پرۆگرامی تر وەک و Cydia,، ئەنجام دای ئەم ھەنگاوەش واتا جەیلبریک کردنی ئامێرەکانمان مانای ئەوە نیە کە ناتوانین چیتر ھەریەکە لە App Store, iTunes بەڵکو دەتوانین پاش ئەنجام دانی کرداری سیدیاش سودیان لێوەرگرین.
یەکەم جەیلبرێک کەی و لەلایەن کێوە کرا؟
بۆ یەکەم جار یەکەمین جەیلبریک لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ بڵڕو کرایەوە کە تێدا یەکەم یاری Phone, iPod Touch بڵاوکرایەوە .
دواتر گروپێکی ھاک کەر بەناوی iPhone Dev Team لە سالێ ٢٠٠٨ ھەستان بە درووست کردنی پرۆگرامێکی جەیلبرێک کردن بە ناوی PwnageTool کە تێیدا جەیل برێکی ئامێرەکانی ئەپڵی دەکرد.