لەم بابەتەدا باس لە چۆنيەتی ڕۆتکردنی هەموو ئەو ئامێرانە دەکەين کە بە ئەندرۆيد کاردەکەن بە باشترين ڕیگا
ڕوت كردن چیە ؟
– بریتیە لە كرداری بەدەستهێنانی دەسەڵاتی زیادە لە ناو مۆبایل كە لەڕێگەی ئەم كردارەوە دەتوانیت بەرنامەی ڕێگەپێنەدراو دابەزێنیت و چەندەها بەرنامەش كە بەبێ ڕوت كردن ئیش ناكەن و سودمەندن و پێویستن.
٢. سودەكانی ڕوت كردن چین ؟
– بەهۆی ڕوت كردنەوە دەتوانیت هەندێك بەرنامەی تایبەت ئیش پێبكەیت كە بەبێ ڕوت كردن ئیش ناكەن، ئەو بەرنامانەش زۆرن، هەروەها دەتوانیت ڕومی دروستكراو واتە نافەرمی دابەزێنیت، و ( هەموو ) داتای ناو مۆبایلەكەت باك ئەپ بكەیت و بیهێنیتەوە لە كاتی پێویست دا كە ئەمانە هیچیان بەردەست نین بە بێ كرداری ڕوت كردن.
٣. زیانی ڕوت كردن چیە ؟
– تاكە زیانی ڕوت كردن بریتیە لەوەی كە گرەنتی مۆبایلەكەت لادەبات، پێم وابێت بۆ كوردستان شتێكی ئەوتۆ نیە چونكە لێرە شتێك نیە بە ناوی گرەنتی ! بەڵام ئەمەش چارەسەر دەكرێت بە دوبارە دابەزاندنەوەی ڕومێكی تری فەرمی ئەندرۆید كە دەبێتە هۆی لابردنی ڕوت كردنەكە.
تێبينی : هەمیشە لە ڕووتکردندا گەرەنتى مۆبایل لەدەست ئەدەیت وەک جێڵبرێک ، بۆیە وریابە من بەرپرس نیم لە هەرشتێک بەسەر مۆبایلەکەت بێت.
ســــهرهتا ::.
1. باشتره شهحنی مۆبایلهكهت له 70 % بەسەرەوە بێت .
2. USB Debugging چالاك بكه ::: Settings > Developer Options > USB Debugging پاشان چالاكی بكه . ( ئهگهر بهشی Developer Options نهبوو ئهوه بچۆ About device پاشان ٥ تا ٧ جار پهنجه بنێ به Build number دا دروست ئهبێت ) .
3. باشتره Back Up ی داتاكانت ههڵبگری .
تیبینی : زانينی جۆری مۆبايلەکەت زۆر گرنگە لەکاتی هەڵەکردندا لەوانەيە مۆبايلەکەت پێنەبێتەوە .
بۆ زانينی مۆدێلی مۆبايلەکەت Setting > About Device > Model Number
ئەگەر سيستەمەکەت جێلی بينە
Setting > My device > About Device > Model Number
——-
لەم لينکە تەعريفی مۆبايلەکەت لەگەڵ کۆمپيتەر دابەزێنە (واباشترە لەکاتی سێت ئەپکردنی دڕايڤەرەکە و يان ڕٶتکردنی ئامێرەکەت ئينتەرنێتەکەت کراوەبێت )
:::::: ئێستا پێويستمان بە فايلی ڕۆتکردنە فەرموو لەماڵپەڕی سەرەکی دايبەزێنە
بۆ ئەوەی ماندوو نەبيت بەگەڕان Ctrl+F داگرەو جۆری مۆبايلەکەت بنوسە لەو بۆشايەکی دەتداتێ(بەڕەنگی زەرد بۆت دياری دەکات) ئاگاداری ئەم خاڵانەبنە کە بەشين دياريم کردوە پاش دڵنيابون کليک لەدابەزاندن بکە
ئێستا بەرنامەی odin دابەزێنە بۆ کۆمپيتەر بۆ ڕۆتکردن
مۆبايلەکەت بخە دۆخی داونلۆد مۆد مۆبايلەکەت بکوژێنەوە (پاوەر + هۆم + سەوت کەمکردن )داگرە، هەندێ جۆر دوگمەی هۆمی نيە تۆ تەنها (پاوەر + سەوت کەمکردن ) داگرە.
هەڵبژاردەی سەرەوە هەڵبژێرە
پاشان بەکێبڵ مۆبايلەکەت ڕەبتی کۆمپيتەر بکە و ئۆدين بکەوە دەبێ لە ئۆدين ڕەنگی شين نيشاندات بەم شێوەيە(ئەگەر نيشانی نەدا کێشە لەتەعريفەکەتە)
فایلی ڕووتكردنهكه كه داتبەزاندوە لە zip دهری بكه و فایلێكی تێدایه به پاشگرى ( tar.md5 ) ، له بهرنامهكه كلیك له AP بكه و ئهو فایله دەستنيشان بکە ، پاشان كلیك له Start بكه بۆ دهست پێكردن .كه مۆبایلهكهت ڕیستارت بووهوه كهمێك چاوهڕێ بكه تا لهبهرنامهكه PASS ئهبێت به ڕهنگی سهوز .