ماڵپەڕی بیت بێن جیهانی بابەتی جۆرار و هەمەڕەنگ

هەلی کار بۆ ڕێکخەری فرۆشتن لە هەولێر

 مەرجە توانای گەشتکردنت هەبێت بۆ دەرەوەی وڵات لەم هەلیکارەدا

کۆمپانیایەکی بواری ئاسن و ستیل لەهەولێر پێویستی بە ( ڕێکخەری کڕین و فرۆشتن ) هەیە بۆ ڕێکخستنی کاری کرین و فرۆشتن لەگەڵ کۆمپانیا تورکی و ئێرانیەکان مەبەستی کار: هەماهەنگی و ڕێکخستنی کاری کرین و فرۆشتن لەگەڵ کۆمپانیا تورکی و ئێرانیەکان. مووچە: لە کاتی چاوپێکەوتن بەپێ ئەزموونی کەسەکە دیاری دەکرێت پێناسەی کار: • هەماهەنگی و ڕێکخستنی کاری کرین و فرۆشتن لەگەڵ کۆمپانیا تورکی و ئێرانیەکان • گەشتکردن و دۆزینەوەی مەواد لە وڵاتانی دراوسێ بە کوالێتی بەرز و نرخی گونجاو • هەر کارێکی تر کەوا پەیوەندی بە کڕین و فرۆشتنەوە هەبێت • هەر کارێکی تر کەوا ئاڕاستە دەکرێت لەالیەن بەڕێوەبەری کۆمپانیا . توانست و ئەزموونی چاوەڕوانکراو : • ئەگەر بروانامەی بەکالۆریۆس یان دیبلۆمی هەبێت هەلی باشتری دەبێت بەڵام مەرجی سەرەکی نیە. • ئەزموونی کارکردنی لەو بوارە هەلی باشتری دەبێت. • کەسێکی داهێنەر و نوێگەربێت. • ڕێکپۆش و زمان پاراوبێت. • زمانی کوردی و فارسی و تورکی وەک زمانی دایک بێت.. • دانیشتووی شاری هەولێر بێت و توانای گەشتکردنی هەبێت بۆ ناوەوە و دەرەوەی وڵات. • پێویستە لەڕەگەزی نێر بێت . تێبینی و شێوازی پێشکەشکردن: ١- ئەگەر هەموو مەرجەکانت بە تەواوی تێدا نیە تکایە سی ڤی مەنێرە. ٢- دوامۆڵەت بۆ ناردنی CV ٥ -٦ -٢٠٢٢ دەبێت و لەدوای ئەم بەروارە سی ڤی وەرناگیرێ. ٣- سی ڤی بۆ ئەم ئیمێڵە بنێرە و لەبابەتی ئیمەیڵەکەدا بنوسە ڕێکخەری کڕین و فرۆش: badihjalal94@gmail.com