ماڵپەڕی بیت بێن جیهانی بابەتی جۆرار و هەمەڕەنگ

کۆمەڵێک زانیاری وەرزشیی

 ئایا دەزانی تۆپی پێ وەک مەشقێکی سەربازی دەستی پێکرد کە سەربازەکان بە پێ لە پارچە قوماشێک دەدەن و ئاماژەی بە تابلۆیەکی ناو دیوارەکە دەکەن.

--------------------------------+---------------------------------

ئایا دەزانی مەلەکردن بەسەر چوار شێوە یان مۆددا دابەش دەبێت کە بریتین لە کارۆل و پشت و مەمک و پەپوولە؟

--------------------------------+---------------------------------

ئایا دەزانی یاری ئاوپۆلۆ لە ٧ یاریزان پێکدێت، وە دەتوانرێت ٤ یاریزان لە کاتی وەستاندا بگۆڕدرێت، وە پانی تۆڕەکە ٣ مەتر دەبێت و بەرزییەکەی ٩٠ سم دەبێت

--------------------------------+---------------------------------

ئایا دەزانی خێراترین گۆڵی تۆپی پێ لە جیهاندا 5 چرکە دوای دەستپێکردنی یارییەکە لەلایەن یاریزانی بەڕازیلی ریڤینۆ تۆمارکرا

--------------------------------+---------------------------------

ئایا دەزانی ڕاکەر برایان مۆرسمان تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا ٣ ماراسۆنی ڕاکرد، و هەموویان بردەوە، بۆ ئەوەی پارە کۆبکاتەوە بۆ چارەسەری منداڵە نەخۆشەکەی؟

--------------------------------+---------------------------------

ئایا دەزانی یەکەم هەڵبژاردە لە دەرەوەی کیشوەرەکەی مۆندیالی فیفا بباتەوە بەڕازیلە

--------------------------------+---------------------------------

ئایا دەزانی پێشبڕکێکانی بەربەست بریتین لە پێشبڕکێی 1100م و 400م، وە هەر یاریزانێک دەبێت 10 بەربەست ببڕێت

--------------------------------+---------------------------------

ئایا دەزانی لە یارییەکانی جودۆدا کاتی یاری قۆناغی سەرەتایی ٦ خولەکە، قۆناغی پێش کۆتایی ٨ خولەکە، یاری کۆتایی ١٠ خولەکە

--------------------------------+---------------------------------

ئایا دەزانی ژمارەی یاریزانانی تۆپی دەست ٧ کەسە و بۆ یەکەمجار لە ئەڵمانیا لە ساڵی ١٨٩٥ ز یاری کراوە؟

--------------------------------+---------------------------------

ئایا دەزانی بیسبۆڵ لە ساڵی ١٧٠٠ی زایینی لە ئینگلتەرا دەستی پێکردووە؟

--------------------------------+---------------------------------

ئایا دەزانی سەلامەتی ناوبژیوان و چاودێرانی هێڵ لە ئەستۆی ئەو یانەیەیە کە یارییەکەی تیایدا لەسەر زەویەکەی پێش و لە کاتی یاری و دوای یارییەکە بەڕێوەدەچێت؟

--------------------------------+---------------------------------

ئایا دەزانن درێژترین یاری تۆپی پێ لە جامی ئازادی ئەمریکای لاتین لە نێوان هەڵبژاردەی سانتۆسی بەرازیل و تیپی رۆڵی

--------------------------------+---------------------------------

 وەنەوشەیی ئەنجامدرا، کە یارییەکە سێ کاتژمێر و نیوی خایاند و لە ساڵی ١٩٦٢ی زایینی بە یەکسانبوون ٣/٣ کۆتایی هات

--------------------------------+---------------------------------

ئایا دەزانی یەکەم کەس کە لە مۆندیالدا لێدانێکی سزای لەدەست داوە: ڤالدیمای بەڕازیلی لەگەڵ ئیسپانیا بوو

--------------------------------+---------------------------------

ئایا دەزانی تۆپی باسکە بەم ناوە ناودەبرا چونکە ئەو گۆڵانەی کە یاریزانەکان بەدوای تۆمارکردندا دەگەڕان بریتی بوون لە دانانی تۆپەکە لەناو دوو سەبەتەی کونکراودا؟

--------------------------------+---------------------------------

ئایا دەزانی ئەفریقای باشوور بۆ یەکەمجار بەشداری لە جامی ئەفریقا کرد دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٦ قەدەغەکردنەکە هەڵگیرا